چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە چارە کردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمەریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نووسراویان ژمارە (5509) لە (2024/11/18) بەدەستمان گەیشتووە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەرەڕاى هەبوونى پشووى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچووانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.