سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

وەزارەتی دارایی میکانیزمی لێخۆشبوون لە قەرزی بچووكی ڕاگەیاند

سێشەممە، 19-11-2024، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی تایبەتی لەبارەی “لێخۆشبوون لە پرۆژەی پێدانی قەرزی بچووک” ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکەوە کرد. 

بە گوێرەی نووسراوەکەی وەزیری دارایی و ئابووریی، لێخۆشبوون لە سەدا 20ـی قەرزی بچووک دەکرێت؛ بەم دوو شێوەیەی خوارەوە:

1.  لێخۆشبوون لە سەدا 20ـی كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت.

2.  دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت و قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە، یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بی داتەوە.