ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.18، بە ئامادەبوونى فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و محمود محمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سالار عوسمان، بەرپرسى مەکتەبى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى و ژمارەیەکى تر لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران، لە هۆڵى مەکتەبى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى، لە ساڵیادى کۆچیی دوایی، لە ڕیوڕەسمێکدا رێز لە نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی ئێزدی و سەرۆکی پیشووی بنکەی ڕۆشنبیریی لالەش و سەرۆکی پێشووى لقى دهۆکى یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی خولی یهكهم و دووهمی پەرلەمانی کوردستان کۆچکردوو (پیر خدر سلێمان) نرا.