ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سەرۆکیهاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق وناوچەكە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.