دووشەممە, تشرینی دووه‌م 18, 2024

پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كفری جێ به‌جێ ده‌كرێت

كفری.. لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە كفری جێبەجێ دەكرێت.
لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی قیرتاوكردنی دووسایدی گەڕەكی شۆڕش لە قەزای كفری كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەی دووسایدی گەڕەکی شۆڕش لە قەزای کفری هاوکات سایدی لای کارگەی ڕستنوچنین لەخۆدەگرێت و بە سەرپەرشتیی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و سەرۆکایەتیی شارەوانیی کفری جێبەجێ دەکرێت.
گوژمەی پڕۆژەکە (504،870،00) دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.