له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌وڵێك بۆ به‌قاچاخبردنی زێر پوچه‌ڵكرایه‌وه. مەفرەزەکانی پۆلیسی گومرگ لە فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان بە هاوکاری کارمەندانی دەستەی گشتی گومرگ، توانیان هەوڵێک بۆ بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر زێڕ پووچەڵ بکەنەوه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیس، له هه‌وڵه‌كانیاندا توانیویانه سێزده قاڵب زێڕ كه له ده‌ستی گهشتیارێكدابووه و ویستویه‌تی به‌ره‌و توركیا بیبات، له‌كاتی پشكنین ده‌ستگیركراوه. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە تێوەگلاون، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانە بۆ پاراستنی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەوڵی قاچاخچێتی بە هەموو شێوەکانیانەوە.
هاوكات فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراق، ڕایگه‌یاندووه، بە نووسراوێک داوامان لە محەممەد ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کردووە، لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر زێڕ لە ڕێگەی یەکێک لە فڕۆکەکانی سەر بەهێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بكات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌پێی مادده‌ی چوارده له بڕگەی یەکەم لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی ژمارە 30ی ساڵی 2011دا، دادوەری لێکۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی دەستە ئاگادار بکاتەوە کاتێک لێکۆڵینەوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی ده‌كرێت.