ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.11.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەری کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و محمەد یوسف، بەڕێوەبەری شارەوانی3 و عهقید هیوا حەمەد ئەمین، یاریدهدهرى بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتووچۆ بۆ کاروبارى شەقام، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى چوار ڕێیانى گەڕەکى برایەتى بەسەرکردەوە، کە لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی کارى پڕۆژەکە، لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد.
جێگەی باسە، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى چوار ڕێیانى گەڕەکى برایەتى، بەتەواوبوونی ئاسانکاریيەکى زۆرى پێشکەش بە هاوڵاتییانى گەڕەکەکە و شۆفێران دەکات.