یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

وەزارەتی پێشمەرگە: تەقینەوەکەی خورماتوو لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی هاوبەشدا بووە

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو: “بە داخەوە، کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی ،2024 لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە.”

وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا “عەقید ڕوکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج و عەقید محەممەد ڕەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو: “بە داخەوە، کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی ،2024 لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە.”

وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا “عەقید ڕوکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج و عەقید محەممەد ڕەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەممەدئەمین شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش بریندار بوون.”

ڕووداوەکە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشـمەرگە “تەقینەوەکە لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشیی لە خۆمان و کەسوکار و هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت.”

شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش بریندار بوون.”