بۆمبێكی چێندراو بە هێزێكی پێشمەرگەدا تەقییەوە و دوو ئەفسەر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوون.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی11ی2024، لە سنووری گوندی پەلکانە لە خورماتوو، بۆمبێكی چێندراو بە هێزێكی لیوای هاوبەشی پێشمەرگەد تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه فەرماندەی فەوجی سێی لیوای بیستی هێزە هاوبەشەكە شەهید بوو بە ناوی عەقیدی ڕوكن سامان سابر سلێمان، هه‌ر له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا عەقید محەمەد ئەفسەری ئەندازەش شەهید بوو، پاسەوانێكی فەرماندەی فەوجەكەش بەناوی شەریف شەهید بووە.
هه‌ر له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ پاسه‌وانی فه‌وجه‌كه‌ش بریندارن.