پشتیوان ئیبراهیم، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، ئهمرۆ یهكشهممه 17ی 11ی 2024، ئاسمان هەور دەبێ و لە هەندێ ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە، بەڵام لاوازە، هەروەها لە سبهی دووشەممەوه، تاكوو چوارشهممهی داهاتوو ئەگەری بارانێکی لاواز بۆ مامناوەند ھەیە و هەندێ ناوچە دەگرێتەوە و زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە و ناوشارەکانیش دەگرێتەوە بەڵام ڕێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە.
ئاماژهی بهوهش داوه، لە کۆتایەکانی ئهم مانگه شەپۆلی سەرما و بارانبارین ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکان بەردەوامە لە شەپۆلەکە لە کاتی نزیکبونەوەی زانیاری بڵاودەکەینەوە.