ئامانج غازی
هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه گۆرانی زۆر كۆنتره له هونه‌ری موزیك، بۆ ئێمه‌ی كوردیش ئه‌م بابه‌ته زۆر به زه‌به‌لاحییه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێ، بۆیه ناكرێ لێرەدا بە سەرپێیی بگه‌ڕێنینه‌وه نێو باوه‌شی مێژووی کارکردنی هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیك، بەڵکو دەبێ بە بە وردی بوارەکانی ناداندن و پەرەسەندنی موزیکی کوردی بخەینە روو، بۆیە ناساندنی زێتری ئامێره‌كانی موزیكی كوردی له‌ڕووی میانه‌وه توانستی چینه ده‌نگییه‌كان و سوود لێوه‌رگرتنیان له بواری موزیكی ئه‌بستراک کارێکی لە پێشینەی هەوڵەکانمانە.
سوود وه‌رگرتن له خزمه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌كتری بۆ دانانی میتۆدی فێربوونی ئه‌كادیمی ژه‌نیاری ئامێره‌كان موزیك به‌یه‌ك چه‌شن و یه‌ك ( كۆك).
له‌ڕووی به‌شداربوون و به‌شداری پێكردنی ئامێره‌كانی موزیكی كوردی له كاری ئۆركستراڵی هه‌لێكی زێڕین له‌به‌ر ده‌ممانه تابتوانین رۆحیه‌تی موزیكی كوردی بخه‌ینه باوه‌شی موزیكێك كه ناسنامه‌ی میلله‌تێك هه‌ڵبگرێ. ئەمەشیان به‌به‌شداریکردنی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی پارچه‌كانی كوردستان له شاكارێكی هاوبه‌شدا كاریگه‌رێتی موزیكی گه‌لانی دراوسێ به‌كورد وه‌كو ئایدیایه‌كی سه‌ره‌كی دروستبوونی كاره‌كانمان متمانه‌ی هونه‌ری بۆ هونه‌ری خۆی له ده‌ستداوه، موزیكێك دێته كایه‌وه كه زاده‌ی بیر‌و هزری پڕداهێنانی هونه‌رمه‌ندانی كورده.
له نێو جه‌نجاڵیی موزیكی دراوسێکانماندا ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌وه دیالۆگی هونه‌ری بكه‌ین کر بۆتەیە‌كی هونەری یاخود شێوازێك یان فۆڕمێك بۆ موزیكی كوردی له دایك ببێ كه خۆی هه‌ڵگری بنه‌ما گه‌وره‌كانی ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری (ئادا) ی كوردی بێ له‌ڕووی ته‌كنیكی ژه‌ندنیشەوه ده‌كرێ پێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه دابنرێ كه هونه‌ری موزیكی كوردی له تاكه كه‌سه‌وه یاخود له ئه‌فراندنی زاته‌وه بگاته نێو هونه‌رمه‌ندان و كۆمه‌ڵگەوە.
ئه‌م بنه‌ما فه‌لسه‌فییه بیركردنه‌وه‌ی جیاجیا دروست ده‌كات وا له خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی تر‌و روانینێكی سەرنجئامێز له هونه‌ری موزیكی كوردی بنواڕن ئاوازدانه‌ر هه‌میشه به‌دوای ئه‌و میلۆدییانه‌دا ده‌گه‌ڕێ كه له‌سینگ و سینه‌یدا په‌نگی خواردۆته‌وه، بۆیه به‌هره‌و زاده‌ی تێگه‌یشتن و رۆشنبیریه‌تی موزیك هه‌میشه رێگا خۆشكه‌ری ئاوازدانه‌ری كوردن.
گوێگری ئێمه هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌كا موزیك ببێته هۆكارو فاكته‌رێكی حه‌سانه‌وه‌ی ده‌روونی بۆی، بۆیه ئێمه ده‌بێ ئه‌م تێڕوانینه له ره‌گه‌وه هه‌ڵته‌كێنین و وا له گوێگر بكه‌ین كه موزیك ببێته پاڵنەتێکی هونەریی گیانی به‌گیانی و نه‌ته‌وه‌یی و تاكو بتوانێت گۆڕانكاری له خود‌و هه‌ڵسوكه‌وت و بیر‌و بۆچوونی گوێگر بكات و هه‌میشه بۆ بواره‌كانی داهێنان و بیركردنه‌وه‌ی قووڵی ببات.