وه‌رگێڕانی: خالید فاتیحی
بەشی یەكەم
ژیاننامه
ده‌ورانی منداڵی و مێرمنداڵی
له هاوینی ساڵی 1940كوڕێك له گوندی (ده‌وڵه‌ت ئاباد)ی سه‌بزه‌واری خوراسان له دایكبوو. ناویان لێنا، مه‌حموود. ئه‌و منداڵه كوڕی (عه‌بدولڕه‌سووڵ و فاتمه) بوو. باوكی مه‌حموود بێجگه له فاتمه، دوو ژنی دیكه‌شی هه‌بوون. مه‌حموود یه‌كه‌م منداڵی فاتمه و چواره‌م منداڵی عه‌بدولڕه‌سووڵ بوو. باوكی جوتیار بوو، ئاشناییه‌كی باشی له گه‌ڵ شیعری شاعیرانی كلاسیك دا هه‌بوو، له‌وانه حافز و فرده‌وسی و سه‌عدی.
مه‌حموود ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (مه‌سعود سه‌عدی سه‌لمانی ده‌وڵه‌ت ئاباد) به‌سه‌ر برد. بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار بوون، بۆیه هه‌م ده‌یخوێند و هه‌م كاریشی ده‌كرد، ناچاربوو كارگه‌لێك بكات كه له توانای خۆیشی به‌ده‌ربوو. له‌وانه، شوانی، پینه‌دۆزی، شاگردی پاسكیل سازی، كرێكاری له كارخانه‌ی په‌مۆ، سه‌رتاشی و كرێكاری چاپخانه‌و… ئه‌وانه به‌شێك له‌وكارانه بوون كه مه‌حموود له ده‌ورانی ژیانیدا كردوونی تا بژیوی خۆی پێ دابین بكات.
ده‌وڵه‌ت ئابادی و شانۆ
مه‌حموود، له سه‌ره‌تای ده‌ورانی گه‌نجی نه‌خۆش ده‌كه‌وێ و بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چێته مه‌شهه‌د، پاشان له‌گه‌ڵ باوكی و دایكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئینجا به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌چێت بۆ تاران و ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستده‌كات به‌هه‌ندێك كاری جۆراوجۆر، له‌وانه كرێكاری چاپخانه له به‌شی پیت چنین. ئینجا دوای ساڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌بزه‌وار و له ساڵی 1958 به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی له سوپا ده‌چێته به‌شی فێرگه‌ی سه‌ربازی مه‌شهه‌د. بۆخۆی ده‌ڵێت له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌كی به‌ناوی (شانۆ) ئاشنا بووم و پاشان ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی چیخۆف و سادقی هیدایه‌ت.
ئه‌و له سه‌ره‌تای گه‌نجێتیدا كاری كردووه و ره‌نج و كوێره‌وه‌ری زۆری دیتوون، به‌ڵام ده‌تگوت ئه‌ده‌بیات بۆته هه‌وێنی كێشه‌كانی، هه‌رچه‌نده مه‌رگی باوكی و براكه‌ی، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ستی دانابوو، سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و نه‌بوونی، هه‌روه‌كو خۆی ده‌ڵێت: (بیرم له نووسین و ئه‌ده‌بیات ده‌كرده‌وه.)
له ساڵی 1960بۆ ناونووسین له به‌شی شانۆی ئاناهیتا، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران. له كاتێكدا به‌دوای كارێكی تازه‌دا ده‌گه‌ڕا، چاوی به ئاگادرینامهیهك كه‌وت له (شانۆی پارس) له شه‌قامی لاله‌زار. له‌وێ به كرێكاری پشتی په‌رده داده‌مه‌زرێ. كاره‌كه‌ی ژیانی ئه‌وی گۆڕی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ تێكڕای كاره‌كانی شانۆ ئاشنا بوو، هۆگریهكی زۆریشی بۆ كاره‌كه‌ی هه‌بوو. له‌وێ به‌شه‌كانی پلاندانان و خوێندنه‌وه و سۆفلوری به ئه‌ستۆگرت.
له‌جیات ئه‌وه‌ی بچێته فێرگه‌ی ناونووسی شانۆ، له‌خۆڕا ده‌چێته شانۆی (پارس) له لاله‌زارو ده‌بێته راگه‌یه‌نه‌ری به‌رنامه‌كان. بۆخۆی ده‌ڵێت هه‌ر له هه‌مانكاتدا كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نووسین له مێشكی‌دا چرۆ ده‌كات هه‌مان ساڵ شانۆنامه‌ی (ته‌نگانه) ده‌نووسێت.
له ساڵانی شه‌سته‌كانی زاینی، ده‌وڵه‌ت ئابادی له‌گه‌ڵ شانۆ ئاشنا ده‌بێت و بۆماوه‌ی ساڵێك له‌و بواره ده‌خوێنێ و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێ. پاشان له چه‌ندین شانۆ و فیلم دا رۆڵ ده‌گێڕێ.
له ساڵی 1961 تا ساڵی 1974شانۆ و چیرۆكنووسی شانبه‌شانی یه‌ك مێشكی ده‌وڵه‌ت ئابادییان داگیر كردبوو، به‌ڵام له ساڵی 1974 ده‌وڵه‌ت ئابادی دنیای شانۆ و نواندن به‌جێدێڵێ.
ئه‌و فیلم و شانۆیانه‌ی مه‌حمودی ده‌وڵه‌ت ئابادی رۆڵی تێدا گێڕاون:
(شه‌وه سپییه‌كان) دستۆفسكی، (قورعه بۆ مردن) واهه كاچا، (ئینس مندۆ) تانیا، (تێڕامانێك له پرد) ئارتۆمیلهر، (شاری زێڕ) عه‌باسی جه‌وانمه‌رد، (چیرۆكی جادوو و حه‌ریر و ماسیگر) نووسینی عه‌لی حاته‌می، (میوانداری بووكه‌ڵه‌كان) نووسینی به‌هرامی به‌یزایی، سێ شانۆنامه‌ی پێكه‌وه لكێنراو (مه‌رگ له پایزدا) نووسینی ئه‌كبه‌ری رادی، (ئارهزوومهندهكان) نووسینی نهسرهتی نه‌ویدی، (روداوی ده‌روێشی) نووسینی ئارتۆرمیلهر، (روخساره‌كانی سیمۆن مارشار) نووسینی برێخت، (له ناخه‌وه) نووسینی ماكسیم گۆركی، رۆڵێك له فیلمی (مانگا) نووسینی غولامحسێنی ساعدی و ده‌رهێنانی داریوش مێهرجوویی.
كاری نووسینی مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی
ساڵی 1966 مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی شاملوو یه‌كتری ده‌ناسن. له پاڵ كاری نواندن، ده‌ستده‌كات به‌كاری نووسین و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له گۆڤاری (ئاناهیتا) بڵاوده‌كاته‌وه.
له ساڵی 1967 له‌گه‌ڵ غولامحسینی ساعدی یه‌كتری ده‌ناسن، ئه‌وكات ساعدی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شانۆی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ردا هه‌بوو، هه‌موو شانۆنامهكانیشی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌كڕدران و له‌لایه‌ن تیپه جۆراوجۆره‌كانه‌وه نمایش ده‌كران. له رێگای په‌یوه‌ندی ساعدی وه‌كو شانۆكار له ئیداره‌ی شانۆی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر دامه‌زرا.
كۆمه‌ڵه‌چیرۆك
دوای (نیوه‌شه‌و) به‌مشێوه‌یه ئه‌و چیرۆكه درێژانه (نۆڤلێت)ی نووسین: (هه‌ژاری) (له‌په‌نا مناره‌ی ئیمامزاده) (كۆچی سوله‌یمان)، (سێبهرهماندووهكان)، (ده‌شته‌كی).
رۆمان
(سه‌فه‌ر)، (ئه‌فسانه‌ی باوهسوبحان)، (گاوان) 1971 (جێگای به‌تاڵی سلووچ)، (عه‌قیل عه‌قیل) 1974 (له خه‌می چه‌نبه‌ر) 1977 (كلیده‌ر)، (رۆژانی به‌سه‌رچووی خه‌ڵكانی به‌ساڵاچوو)، (پاس)، (خه‌ڵوه)، (ئه‌و ماینه یاڵ سوورانه)، (سرووتی سه‌ربڕین) و (كۆلۆنێل).
شانۆنامه
(ته‌نگانه) (باشبیرۆ) و (قه‌قنه‌س).
كۆمه‌ڵه‌وتار
(ناچاری و هه‌ڵاوێردنی هونه‌رمه‌ند)، (قۆناغی گشتی هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئێستا).
سه‌فه‌رنامه
دیده‌نی به‌لووچ . سهفهرنامهیهكی كوته، نووسه‌ر له سه‌فه‌رێكدا بۆ زاهیدان و ده‌ورووبه‌ری كردوویه‌تی.
به‌رهه‌مه‌كانی مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كانی دنیا وه‌رگێڕدراون، له‌وانه:
ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، سویدی، عبری، ئیتاڵی، هۆڵه‌ندی، چینی، كوردی و عه‌ره‌بی.
شێوازناسى
سهبكى به‌رچاوى ده‌وڵه‌ت ئابادى رياليستييه؛ يانى ده‌ربڕينى ته‌واو و راستى رووداوێك، وه‌سفى كه‌سايه‌تييه‌ك يان جێگايه‌ك. ئه‌و به سوودوه‌رگرتن له‌و شێوازه، به جوانى چيرۆكه‌كانى ده‌گێڕێته‌وه؛ تا ئه‌و جێگايهى له هه‌ندێك جێگادا وا ههستدهكهى فيلمێك ده‌بينى. كاتێك وه‌سفى كه‌سايه‌تييه‌ك ده‌كات هێنده به وردى و سه‌رنجه‌وه باسيده‌كات كه ده‌ڵێى پێشتر ئه‌و كهسايهتييهم له جێگايه‌ك ديتووه.
به‌رهه‌مه‌كانى ده‌وڵه‌ت ئابادى زيندوون، گيانيان به بهرداكراوهو له خێراترين كاتدا ده‌چێته ناو هه‌ستى خوێنه‌ره‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ زمانى نووسينه‌كانم له (بێهقی) وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش له ساده‌يى و دڵگيرى قه‌ڵه‌مى ئه‌ودا ده‌بينرێ. هه‌روه‌ها له بهرههمهكانيدا سوودى زۆرى له زمان و ئيديۆم و په‌ندى پێشينيان وه‌رگرتووه كه جوانى به به‌رهه‌كانى ده‌به‌خشێ.