پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 14, 2024

دهۆک خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو ئامادە دەکات

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دھۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە ڕووباری ھشکەڕۆ و مەزراکان پاک دەکەنەوە وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین و ڕێگری کردن لە دروستبوونی لافاو، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی تایبەت لە تیمێکی شارەزا پێکھێنراوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو شوێنانەی مەترسی لافاویان لەسەرە.

ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” دەڵێت: دەستمان بە خاوێنکردنەوەی ڕووباری ھشکەڕۆ و مەزراکان کردووە، ھەروەھا ئەو خانووانەی کە لە مانگی سێ لەبەر لافاو زیانیان بەرکەوتووە و قەرەبوو کراونەتەوە پاشماوەی ئەو خانووانە ھەڵگیراوە و ڕووبار بە درێژایی پێنج کیلۆمەتر بە تەواوەتی پاککراوەتەوە و ئێستا کار لەسەر فراوانکردنی دەکرێت، بۆ ئەوەی لە کاتی باران و لافاو ھیچ کێشەیەک بۆ خەڵکی دەوروبەری ئەو ڕووبارە و شوێنەکانی دیکە دروست نەبێت، ئەوەش وا دەکات کە ئەمساڵ مەترسی لەسەر ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە نەبێت.