هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 15, 2024

کرێملین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و پووتین ڕەتدەکاتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی قسەکردنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین، گوتەبێژت کۆشکی کرملین سەرجەم ئەو زانیارییانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت زانیارییەکان نا ڕاستن.

دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند:” ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان پووتین و ترەمپ بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین و تەنیا بریتین لە زانیاری هەڵە”.

ماڵپەڕی واشنتن پۆست لەسەر زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە دۆناڵد ترەمپەوە ڕایگەیاندبوو: ترەمپ و پووتین بە تەلەفۆن قسەیانكردووە، باسیان لە شەڕی ئۆكراینا كردووە، زانیاریان لەسەر دۆخەكە بەیەكتر داوە”.

دوای ئەوەی جارێکی تر لە هەڵبژاردنەکان دۆناڵد ترەمپ توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، پووتین پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کرد و ئامادەیی گفتوگۆ و باشكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا دووپاتکردەوە.