پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 14, 2024

تەندروستیی هەولێر: سەدا 50 ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە بیانین و لە هەولێر

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی گشتیی عێراقی باسی دەکات هەڵەیە، چونکە هەر لە ناو ڕاپۆرتەکەدا باسی دەکات، سەدا 50 ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە بیانین و لە هەولێر تۆمار کراون

 

یەکشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2024، دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی تەندروستیی گشتیی عێراقی باسی دەکات، هەر لەناو ڕاپۆرتەکەی خۆیاندا باسی ئەوە دەکات، کە نزیکەی 50%ـی ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە بیانین و لە هەولێر تۆمار کراون.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵیت: “لە داتاکانی نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی هەولێر، %30 ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە و تۆمارکراون، لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و خواری عێراقن، واتە بە گوتەی ئەوان بێت لەو داتایەی بەردەستە لە %70ـی تووشبووان خەڵکی هەولێرە، هەر بۆیە ئەو داتایە ڕاست نییە، چونکە هی دەورووبەری هەولێریش بە ناوی هەولێر تۆمار کراوە”.

دەشڵێت: “ئەگەر لە ڕووی زانستییەوە سەیری بکەین و داتا و زانیارییەکان تەواو بوو، کە بە پێی سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێت، هەر نە خۆشێک کە دێت هەموو پشکنینێکی بۆ دەکرێت و ئەوەی تووش بووبێت ناوی تۆمار کراوە و ناوەکەی دەچێتە ناو داتا”.