شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

ئەمشەو لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە لە مێرگەپان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل كەوتەوە و لە ئەنجامدا 6 كەس بریندار بوون.

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیداری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیک ئابەكە.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوەكە 6 کەس برینداربوون کە سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون.

هاتوچۆی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كرد بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە، پابەندیی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدەن.