چوارشەممە، 6-11-2024، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شییاع سوودانی ڕایگەیاند ” پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس، جێگرەکەی و گەلی ئەمەریکا دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.”
ئاماژەی بەوەش دا “جەخت لە پابەندبوونی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر بناغەکانی ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندیی هاوبەش دووپات دەکەینەوە.”
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا 277 دەنگی کۆلیژی هەڵبژاردنی بەدەست هێناوە و پۆستی سەرۆکایەتیی مسۆگەر کردووە.
لە بەرانبەردا کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان، 224 دەنگی کۆلێژی هەڵبژاردنی بەدەست هێناوە و هەڵبژاردنەکەی دۆڕاندووە.