ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە دەکات و دەرگای خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەیکۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە، کە بڕیارەئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبچێت.
لە کارنامەکەدا هاتووە: “یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە مارشی کۆماریی عێراق دەستپێدەکات، دواتر چەند ئایەتێکی قورئان دەخوێندرێتەوە، پاشان سوورەتی فاتیحە بۆ رووحی شەهیدانی عێراق دەخوێندرێتەوە، ئینجا ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتارێک پێشکێش دەکات بۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی پەرلەمان و خوێندنەوەی ناوی ئامادەبووان، دواتر بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات”.
بەپێی کارنامەکە، سەرۆکی بەتەمەن داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن، ئینجا سەرۆکی بەتەمەن بەبۆنەی دەستپێکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان گوتارێک پێشکێش دەکات، لە کۆتاییشدا سەرۆکی بەتەمەن دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر