شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی TBI: حەوت بانک چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من

عەقیل شوێلی, ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بانکی بازرگانیی عێراق ‘TBI’ رایگەیاند “حەوت بانک بە فەرمی چونەتە ناو پڕۆژەی ‘هەژماری من’.”

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بانکی بازرگانyی عێراق ناوی بانکەکانی ئاشکرا کردووە کە هاتوونەتە ناو پرۆژەی ‘هەژماری من’ ئەوانیش بریتین لە “بانکی بەغدا، بانکی BBAC، بانکی جیهان، بانکی ئیسلامی عێراقی، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی بازرگانی هەرێم، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و ئارتی بانک.”