بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان ئاشکرای کرد، دەست بە دروستکردنی ڕێگایەک کراوە بۆ ١٦ گوند بە درێژایی ٢١ کم بە گوژمەی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار .
محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”لە سنووری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان دەست بە دروستکردنی پڕۆژەی ڕێگای زێلکان بۆ مەندان کراوە کە درێژییەکەی ٢١ کم دەبێت و ١٦ گوندی سنوورەکە سوودی لێ وەردەگرن و زۆر گرنگە بۆ ئەو گوندانەی سنوورەکە.”
محەمەد ئەمین گوتیشی: ”پڕۆژەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکەش زیاتر لە یەک ملیار و٦٠٠ ملیۆن دینارە”.

