سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

سێ بازرگانی بیانی بە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە لە هەولێر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “سێ بازرگانی بیانی بە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووە، “لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لە ڕۆژی یەکشەممە 3-11-2024، لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن، کە لەلایەن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە”
دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.