هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەبەر پاراستنی سەلامتی گیانیان (پردی خەلیفاوا) بەکار نەهێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند “لەسەر ڕۆشنایی هۆشداری و ئاگاداریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کەوا (پردی خەلیفاوا) لەناوچەی پیشەسازی و لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتووچۆی سلێمانی بەرەو خوار ، هەروەها لە بەکرەجۆوە کە بۆ هەمان پردی ناوبراو دەڕوات، ئەو پردە ئێستە بەهۆی بارانی بەخوڕ و ناهەمواریی لە کەشوهەوادا مەترسی هەرەسهێنان و ڕووخانی لەسەرە.”
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی شۆفێران، داوا دەکەین بەهیچ جۆرێک ئەو پردە بەکار نەهێنن، وەلای خۆشمانەوە وەک هاتووچۆی سلێمانی و لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ سەلامەتی شۆفێران گیراوەتەبەر.”