شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

یامال بە شێوازێكی چاوەڕێنەكراو خۆشەویستیی خۆی بۆ بەرشە دەربڕی

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە، لە یاریی ئەم دواییەی یانەكەی بەرانبەر ریاڵ مەدرید (لە كلاسیكۆی زەوی) لە گەڕی 11ی لا لیگا، بە شێوەیەكی دیار و بەرچاو دەركەوت، گۆڵێكیشی تۆمار كرد و یانەكەی 4-0 گۆڵ لەسەر یاریگەی ریاڵ مەدرید بردیانەوە.

لامین یامالی تەمەن 17 ساڵان، خۆشەویستیی خۆی بۆ یانەكە بە شێوەیەكی جیاواز و چاوەڕێنەكراو دەربڕی، بە جۆرێك ڕایگەیاند كە ڕاستكردنەوەی ددانەكانی بە كەڤەرێك دەكا ڕەنگی درێس و ئاڵای یانەكەی (شین و سوور) بێ و لە دوا یاریی یانەكەیشیدا پێی دەركەوت.
بەم دواییە، یامال خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بۆ ئەمساڵ بردەوە، دوای ئەو بەرزهەڵشانەی ئاستی لە یانە كاتەلۆنییەكە و سەركردایەتیكردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەكەی (ئیسپانیا) لە بردنەوەی خەڵاتی یۆرۆ.