پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 7, 2024
Image default

بەهای تومەن هاڕەی کرد

نرخی یەک دۆلار لە ئێران گەیشتە سەرووی 70 هەزار تومەن، هەروەها یەک هەزار دیناری عێراقی یەکسانە بە 53 هەزار و 550 تومەن.

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و هاتنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمەریکایی “بی 52” بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهای تومەنی ئێرانی بەرانبەر به دۆلار و دراوەکانی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی بە 70 هەزار و 50 تۆمەن بوو، هاوکات نرخی دراوەکانی دیکەش بەرانبەر بە تومەن بەرزبووەتەوە و نرخی یەک یۆرۆ بۆ 76 هەزار و  200 تومەن و یەک پاوەنی بەریتانیش بۆ 90 هەزار و 500 تومەن بەرز بووەتەوە.

لە بازاڕی تاران نرخی هەزار دیناری عێراقیش گەیشتە 53 هەزار و 550 تومەن.