هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسولیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە.

کونسوڵی گشتیی ئیمارات، پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ستراتیجی ناوبرد و جەختیشی لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.