دانای وەستاجەمال
جوانترین دیوی یەکەمی سیاسەت ئەخلاق و ڕاستگۆیی و پاراستنی بەرژەوەندی گشتییە، ئەوە سیاسەت کردنە بەدیوە جوانەکەی، دیوە ناشرینەکەی تری سیاسەت درۆکردن و چەواشەکاری و بوختان دوفاقیە، لەپێناو تێگدان و شێواندنی ڕاستیەکان، ئەوەش دیوەناشرینەکەی سیاسەتە کە ئێستا لایەنە دۆڕاوەکانی هەلبژاردن دوفاقی و دوڕوویی سیاسی لایان بووە بەباو، ئەمڕۆ دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن دیوی دووەمی ناشرینکردنی سیاسەتیان هەڵبژاردوە.
ئێستا ئەو حزبانەی لەهەڵبژاردن شکەستیان هێناوە، پەڵپ و بیانوو لە نەزاهەتی هەڵبژاردن بۆتە وێردی سەرزمانیان، هەروەها گوومانیان لەو کۆمیسیۆنەی بەغدا هەیە کە پێش هەڵبژاردن سەرۆکی حزب و سەرۆکی لیستەکان بەڕاست و چەپ کەوتبوونە مەدح وسەنای هەڵبژاردن و ئەو کۆمیسیۆنە، لە قسەکانیان دوپاتیان دەکردەوە کە جارێکی تر تەزویرو ساختەکاری لەم هەلبژاردنە ناکرێ، بەڵام دوای هەڵبژاردن واقع و سەنگ و پێگەو ئەنجامەکانی خۆیان بینی توشی دۆڕانێکی حەقیقی بوون! ١٨٠ پلە قسە و هەڵوێستەکانیان گۆڕی، لە ڕاگەیاندنەکانیان کەوتنەوە بۆڵەبۆڵ کردن، نازانن شەکەستەکانیان چۆن پەردەپۆش بکەن، چونکە دوای ئەو هەموو کەش و فشەی لەناو جەماوەدا کردیان، ئێستا دۆڕانیان بۆتە عەیبەیەکی گەورە، بۆیە نایانەوێ تێبگەن لە هەڵبژاردن دۆڕاون.
بەدەستهێنانی زیاتر لە هەشت سەد هەزار دەنگ، لە هەلبژادنی ٢٠ ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ، دەلیلی گۆڕانیکی نەوعی و وەرچەرخانێکی مەزن بوو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هەندێک لایەن سوێندیان دەخوارد پارتی دەوەستێنن، بەڵام پارتی ڕێکۆردی هەڵبژاردنی شکاندو بووە حزبی یەک ملیۆن دەنگدەر.
هەر ئەوەشە نیگەرانی لایەنە دۆڕاوەکانی لێ کەوتۆتەوە و بەدیزاینی خۆشیان ڕازی نین کە کورسیەکانی ئێستایان زۆر لێ نەخشاوە و بۆتە کاڵایەک پڕ بە باڵایان.
چەواشەکردنی ڕای گشتی هیچ کات فریای دۆڕاوەکان ناکەوێ، باشتر وایە لەبری ئەوەی هێندە بیر لە لێدانی پارتی بکەنەوە، خەمێکی جددی لە ئایندەی خۆیان بخۆن و لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەدەردی ئەوانی تر نەچن و سفر نەبنەوە.
previous post
next post