شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

نامه‌ عاشقانه‌كانی غولامحسێن ساعدی

خالید فاتیحی
نامه‌ی 33
تاهیره‌ی ئازیزم

له‌گه‌ڵ سڵاووڕێز و هه‌واڵ پرسین من هه‌روا و وه‌كو جاران خه‌ریكی كاری خۆمم. هه‌مان ژیانی سنووردارو دووره‌په‌رێزی كه‌ هه‌مبوو، درێژه‌ی پێده‌ده‌م. ژیانم دیاریكراوه‌ به‌ چه‌ند سه‌عاتێك كاركردن له‌ نه‌خۆشخانه‌ و چه‌ند سه‌عاتێكیش خواردن و خه‌وتن و چه‌ند سه‌عاتێكیش نووسین. به‌ته‌واوی خزاومه‌ته‌ ماڵێ و ساته‌كانی به‌تاڵی و پشوودانم رۆژانی سه‌فه‌رو گه‌ڕ‌انن. ئێستا كه‌ ئه‌و نامه‌ كورته‌ت بۆ ده‌نێرم چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژانه‌م به‌دیدارت شادببمه‌وه‌. زۆر تامه‌زۆری دیدارتم، وێنه‌ی شانۆنامه‌ی (له‌ پێ نه‌كه‌وتوه‌كان)ت بۆ ده‌نێرم.
تاھیرەی ئازیزم:
هیوادارم ئاگره‌كان كوژابنه‌وه‌ و خه‌م و نیگه‌رانیه‌كان نه‌مابن و ئه‌وشته‌ نییگه‌رانی نه‌كردبی. رۆژگار، رۆژگار لێك حاڵی نه‌بوونه‌ و لێك حاڵی نه‌بوونیش خۆشبه‌ختانه‌ چاره‌سه‌رده‌بن. ئێستا ئه‌و مه‌ودا كه‌مه‌ ره‌نگه‌ ئارامییه‌كی پێبه‌خشیبی، بێئه‌وه‌ی یادگاریه‌كی تاڵی جێهێشتبێ. ئه‌گه‌ر خه‌تایه‌كیش له‌ من روویدابێ داوای لێبووردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر توڕه‌ییه‌كه‌شت له‌ راده‌به‌رده‌بووبێ، حه‌تمه‌ن تا ئێستا نه‌ماوه‌.
من دیسان تكای خۆشه‌ویستی و هه‌میشه‌یی لە تۆده‌كه‌م و چاوه‌ڕوانی ئیشاره‌یه‌كم له‌تۆوه‌. هیوادارم له‌ خۆڕا هیوادارنه‌بووبم.
سڵاو و رێزم قبوڵ بكه‌. ھەزار ھێندەی دووری نێوانمان خۆشمدەوێی.
ماوه‌یه‌كه‌ دیاریه‌كی بچووكی باشوورم داواكردووه‌ دیسان له‌ ترسی تۆ تا ئه‌مڕۆ جورئه‌تی ئه‌وه‌م نه‌كردووه‌ بۆت بنێرم. ده‌بووری.
ماچت دەکەم.

غولامحسێن

نامه‌ عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه‌ بۆ تاهیره‌ی كوزه‌گه‌رانی نووسیون.