دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئەردوغان جەخت لە بەهێزکردنی برایەتیی نێوان کورد و تورک دەکاتەوە

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەدوغان جەختی لە گرنگیی و گەشەپێدانی بەرەی ناوخۆی تورکیا و بەهێزکردنی برایەتیی نێوان کورد و تورک، کرد.

ئەو گوتانەی ئەردوغان ڕۆژی چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، لەچوارچێوەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی نوێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیادا هات.

ئەردوغان گوتی: “لە کاتێکدا هەوڵ بۆ دووبارە ڕەسمکردنی سنووری ناوچەکەمان دەکرێت، لەسەرمانە برایەتیی هەمیشەییمان لەگەڵ برایانی کوردمان بپارێزین.”

دووپاتیشی کردەوە “ئەو کۆمارە(تورکیا)، کۆماری تورک و کورد و ئەوانەشە کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین.”  هەروا گوتی: “حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی.”