ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-10-2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ناوی لیست و هاوپەیمانی و کاندیدە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
کۆی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە لە، “812537” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی نەوەی نوێ لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە لە “287,300” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە لە “409,548” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە لە “109،717” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی كۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە لە “56،972” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی بەرەی گەل لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە لە “30،131” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە “25,309” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە “11،641” دەنگ.
کۆی دەنگەکانی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بریتییە “8،399” دەنگ.