عارف ڕوشدی
چونکە: زۆرینەى هەرە زۆرى خەڵکى کوردستان کاتێک دەگەنە ئاستى بڕیاردانى چارەنوسساز ، ویژدان دەبێتە دادوەر ، (سەرفرازى نیشتیمان ، مافە رەواکانى گەل )، جێگاى سازشنابن ، بۆیە دەنگ بە (پارتى ) دەدەن .
کاتێک لە واقع دەڕوانن ( دابینکردنى ئەمن و ئاسایش، پێکەوە ژیان، فەراهەمکردنى ئازادییە گشتییەکان، پەرۆشی پەیداکردنى دەرفەتى کار و گەشەپێدانى بەرێوەبردن و ئابورى، ناتوانن بێجگە لە (پارتى) دەنگ بە هیچ لایەنیکى دیکە بدەن .
کاتیێک بەراوردى جوانى و ڕەوشی شار و شارۆچکە و گوندەکانى کوردستان دەکەن ، کە تیایدا دامودەزگا حکومییەکان ئازادانە پابەندن بە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە هەمە جۆرەکان، لەگەڵ ئەو شوێنە ئازیزانەى ڕووبەڕووى تەنگ و چەڵەمە دێن لە لایەن هێزى خۆسەپینەرەوە و بێبەشدەکرێن لە ئاوەدانى و دابینکردنى پێداویستییەکانى دیکەى پێشکەوتن ، بێ یەک و دوو ، (دەنگ بە پارتى دیموکراتى کوردستان ) دەدەن .
کاتێک بەغدا پێشیلى ژیان و خواستى دەستورى هەریمى کوردستان دەکات ، (پارتى) بەکردار لە سەنگەرى بەرگرى و ململانێدایە ، بۆیە جەماوەر پشت و پەناى (پارتى) دەبێت.