هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازيى له‌ عەممار ئەلحەکیم دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ سه‌رۆكى ڕه‌وتى نیشتمانیی حيكمه‌ گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی له‌ عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى نیشتمانیی حيكمه‌ کرد.سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا . هەروەها بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرا کە بڕیارە لە 20 ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە سەرژمێری، تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق بێت و دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی.