دیمانە: هێمن خەلیل – هه‌ولێر
خاتوو(ئاشنا عەبدوڵا عەبدولڕەحمان) ماستەرنامەكەی بە ناونیشانی (پاڵپشتە کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندی بە تایبەتمەندی کەسایەتی مامۆستایانی باخچەی منداڵان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) تایبەت بە ماستەرنامەكەی دیدارێكمان لەگەڵیدا كرد.
سەرەتا لە خاتوو (ئاشنا)مان پرسی مەبەست لە كەسایەتی چییە؟ لە وەڵامدا گوتی:
“تایبه‌تمه‌ندیی كه‌سایه‌تی:
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی بارته‌قای دێرینی زمانی مرۆڤ كۆن و دێرینن، ئه‌مه‌ش وه‌كو له كتێبی ڕه‌وشتدا هاتووه له سه‌ده‌ی چواره‌می به‌ر له زایین، پێیوابووه كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی وه‌كو له‌خۆباییبوون (الغرور) و له‌خۆبورده‌یی و نه‌رمونیانی (التواضع) و ترسنۆكی (الجبن) ئه‌و خاڵه دیاریكراوه سه‌ره‌كیانه‌ی ره‌فتاری ڕه‌وشتی و ناڕه‌وشتین، هه‌روه‌ها وه‌سفی جیاوازییه تاكه كه‌سییه‌كانی ئه‌و ڕهفتارانهشی كردوه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گه‌یشتنه دوو گریمانه بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مكی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی، یه‌كه‌میان: تایبه‌تمه‌ندییه جێگیره‌كانه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات. دووه‌میان باوه‌ڕی وایه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان (السمات) كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ره‌فتار هه‌یه.
توانای تێگه‌یشتنیش له تایبه‌ت
مه‌ندییه‌كان، ته‌نها له رێگه‌ی وێنه‌ی كارلێكی هۆكاره بایۆلۆژی و ژینگه‌ییه‌كانه‌وه ده‌بێت له پێكهێنانی كه‌سایه‌تی، هه‌روه‌ها جیاوازیی تایبه‌تمه‌ندیش به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه لای هه‌موو كه‌سه‌كان بوونی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له میانی هاوڕابوون و گونجانی له‌گه‌ڵ من (الانا؛ Ego)، زێده‌باری ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌كی دوروودرێژیش بمێننه‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی له لایه‌نه بایه‌خداره‌كانی كه‌سایه‌تی داده‌نرێت، ستۆگدڵ (Stogdill) وا سه‌رنجی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان (السمات) ده‌دات به‌وه‌ی كرداری رێكخراوی خودن له میانی سێ ئه‌ركه‌وه: دركپێكردنی دهستهبژێریانه (الادراك الانتقائی) و له‌بیرچوونه‌وه‌و فێربوونی ده‌سته‌بژێری، هه‌روه‌ها پێی وابوو كه تایبه‌تمه‌ندی (السمە) هیچ كاتێك تایبه‌تمه‌ندی (السمە)ی به هه‌مان نمره و ئاست نه‌بینیوه، هیچ كه‌سێكیش پێكهاته‌ی ده‌ماری ده‌روونی (عصبی نفسی) نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ش به بیرۆكه‌یه‌كی رووت و په‌تی داده‌نرێت، یان پێكهاته‌یه‌كی گریمانه‌ییه و ده‌ربازبوون لێی مه‌حاڵه، له راستیدا هیچ كه‌سێك به هه‌مان پله و ئاست تایبه‌تمه‌ندی نه‌بینیوه و هیچ كه‌سێكیش هه‌رگیز له واقیعدا هیچ پێكهاته، یان كردارێكی نه‌بینیوه كه ده‌روونزانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، وه‌كو پاڵنه‌ره‌كان و نه‌ریته‌كان و پێشبینییه‌كان و ئاراسته‌كان و ئه‌وانیتر، به‌ڵكو قسه‌كه له‌سه‌ر پێكهاته گریمانهییهكانه، تایبه‌تمه‌ندیش به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه، بهرئهنجامێكه و ده‌ربازبوونی بۆ نییه.
له كۆنترین ئامراز‌و رێگه‌كانی وه‌سفكردنی كه‌سایه‌تی، ئه‌وه‌یانه كه به‌و شێوازی ره‌فتارانه ناسراوه كه وه‌سفی ده‌كات و به ناوی تایبه‌تمه‌ندییه ناوی لێ ده‌نێت، به واتای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكه زانانیان وا سه‌رنج له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی بریتین له چه‌مكی ئاماده‌باشی (مفاهیم استعدادیه Dispositional Concepts)، واته چه‌مكگه‌لێكن ئاماژه به خولیا و (نزعە) كێشه‌كانی ره‌فتار، یان وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كات به رێگه‌ی دیاریكراو، له كاتێكدا هه‌ندێك له زانایانی ده‌روونزانی وا سه‌رنجی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ن كه بریتین له چه‌مكی وه‌سفی (مفاهیم وصفیە؛ Summary Concepts)، واته ئه‌و چه‌مكانه‌ی وه‌سفی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی په‌یوه‌ست، یان هاوشێوه ده‌كات له ره‌فتار یاخود وه‌ڵامدانه‌وه‌كان به رێگه‌ی دیاریكراو له هه‌ڵوێست و كاته جیاوازه‌كان، هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كیش تایبه‌تمه‌ندی یان نیشانه‌ی سه‌ره‌كیی خۆیان هه‌یه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه و خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی و ئاستی نه‌رمونیانی و توانای له سه‌ر خۆگونجاندن دیاری ده‌كات، به تایبه‌تی كه خۆگونجاندن (Adaptation) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانی ره‌فتار كه تاك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته نوێیه‌كانی ژیان ده‌یبه‌خشن.”
ئەم خاتوونە دەربارەی چەمكی كەسایەتی ڕای وایە: “چه‌مكی كه‌سێتی له بابه‌ته گرنگه‌كانی بواری ده‌روونزانیی هاوچه‌رخه، به‌جۆرێك زۆرێك له زانایانی ده‌روونزانی بایه‌خیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی داوه‌و هه‌وڵی دانانی بنه‌مای تیۆریانه‌ی بۆی داوه، كه راڤه‌ی ره‌فتاری مرۆڤانه ده‌كات له چوارچێوه‌یه‌كی لۆژیكیانه‌ی رێك‌وپێك، ئه‌مه وێڕای فره‌یی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه تاووتوێی كه‌سێتییان كردوه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ تێڕوانینی واتای كه‌سایه‌تی و دانانی پێناسه‌یه‌كه بۆی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی لێكۆڵینهوهیشی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری سه‌رنجی قوتابخانه جیاوازه‌كانی ده‌روونزانی و رێگه باوه‌كانی توێژینه‌وه ده‌بێت له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك.
كه‌سێتیی مرۆڤایه‌تی، بریتییه له كه‌سایه‌تیی خودی تاك، هه‌روه‌ها بریتییه له كه‌سێتیی خودێك، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه دێت كه تاك قه‌واره‌یه‌كی تاك و تایبه‌ته پێیه‌وه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبهتمهندیهكانیشی هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ر تایبهتمهندیهكیش تیایدا جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه، هه‌تا لایه‌نه هه‌ره تایبه‌ته‌كانی برایه‌كی جمكیش، ئه‌م خه‌سڵه‌ت، یان تایبه‌تمه‌ندییانه پێی ده‌ناسرێته‌وه و له مرۆڤه‌كانی دیكه‌ی جیا ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وه جه‌ختكردنه‌وه‌یه بۆ خودی خۆی و ره‌تكردنه‌وه‌ی بوونی له یه‌كێكی تر، چونكه ئه‌و یه‌كه‌ی تر ئه‌و نییه، ئه‌ویش كه‌سێكی تر نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له خه‌سڵه‌ت و سیما‌و تایبه‌تمه‌ندییه تایبه‌تی و گشتیهیكان جیاوازن، به‌ڵام له هه‌ندێك لایه‌نیشه‌وه هاوشێوه‌ن* وه‌كو پێكهاتن و بونیاد‌و لایه‌نی مرۆیی.
كه‌سایه‌تی چه‌مكێكی گشتگیری خودی مرۆڤه له رووی روواڵه‌ت و ناوهكیشهوه به سه‌رجه‌م مه‌یل و ئاره‌زوو و تێڕوانین و بیرۆكه‌و باوه‌ڕو قهناغهت و خه‌سڵه‌ته جووله‌یی و زه‌وق و ده‌روونیشه‌وه. بۆ تێگه‌یشتن و په‌یبردنیش به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌ك، پێویسته واتای وشه‌ی كه‌شایه‌تی بزانین و بزانین ئه‌و زاراوه‌یه چ واتایه‌ك ده‌به‌خشێت، تاكو له زانینی شێوازه‌كانی كه‌سایه‌تی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا یارمه‌تیمان بدات. به جۆرێك كه كه‌سایه‌تی پێگه‌یه‌كی گرنگی له لێكۆڵینه‌وه ده‌روونییه‌كان داگیركردووه، یارمه‌تیی دڵنیابوونیشی له پێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هۆكار داوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش سه‌رنجدان له ره‌فتار، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌سایه‌تییه‌كدا روو بدات و له رووی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی ته‌واویشه كار ده‌كات، هه‌موو ره‌گه‌زو پێكهاته‌و پاڵنه‌رو توانستهكانیشی تێدایه، هه‌رچه‌نده ئه‌م بایه‌خدانه مه‌زنه‌ش به كه‌سایه‌تی له هه‌ندێك جیاوازیش ده‌ربازی نه‌كردووه، به تایبه‌تی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه وای لێ ده‌كه‌ن ببێته بابه‌تێك، وێڕای بوونی رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستن به رێگه‌یه‌كی زانستی بۆ توێژینه‌وه.”