هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

سەفین دزەیی: لەگەڵ دانیاڵ هون باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی سویسرا و کوردستان کرد

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ دانیاڵ هوون، باڵیۆزی تازەی سویسرا لە عێراق، باسیان لە بەهێزکردنی  پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کردووە.

دووشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی( ئێکس) دا بڵاوی کردووەتەوە کە، لەگەڵ دانیاڵ هوون، باڵیۆزی تازەی سویسرا  لە عێراق کۆبووەتەوە.

دەڵێت: بەخێرهاتنی دانیاڵ هوون، باڵیۆزی تازەی سویسرامان لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنمان بۆی خواست.

دەشڵێت: بیروڕامان  سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئێستا و دۆزینەوەی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان ئاڵوگۆڕ کرد.