شەممە, تشرینی دووه‌م 2, 2024
Image default

شاندی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە دەچێتە بەغدا

ئه‌مڕۆ دووشەممە شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچە، دەچێتە بەغدا، چاوەڕوانیش دەكرێت لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند:  ئه‌مڕۆ دووشەممە شاندێكی وەزارەتمان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبنەوە.

راشیگەیاند: شاندەكەی وەزارەتی دارایی لە میانەی كۆبوونەوەكاندا لیستی ئامادەكراوی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات.

هەروەها رایگەیاند: لەم لیستەی مووچەدا تەواوی كێشەكان چارەسەركراون و سەرجەم ئەو داواكارییانەی وەزارەتی دارایی عێراق كە پێشتر داوای كردبوو، تێیدا ئەنجامدراوە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی جەختیشی كردەوە كە چاوەڕوان دەكرێت، وەزارەتی دارایی عێراق لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا دەست بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆران بكات و لە هەرێمی كوردستانیش دەست بە دابەشكردنی بكرێت.