دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ بەڕێز حاجی حاجی برایم
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مەحموود حاجی ئیبراهیم شیرخۆر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤