شەممە, تشرینی دووه‌م 2, 2024
Image default

سبەی كارەبای نیشتمانی لە كفری و سەرقەڵا دەپچڕێت

سبەی دووشەممە و دووسبەی سێشەممەدا كارەبای نیشتمانی لە شارۆچكەی كفری و شارەدێی سەرقەڵا دەپچڕێت و نابێت.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای گەرمیان بڵاوی كردەوە: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەکەینەوە، سبەی دووشەممە و دووسبەی سێشەممە کارەبای نیشتمانیان نابێت.

بڵاویشی كردەوە: نەبوونی كارەبای نیشتمانییەكە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە نەبوونی ئەم كاتانەی كارەبای نیشتمانی بۆ سەلامەتی تیمەکانی کارکردن دەگەڕێتەوە كە كاری چاكسازی لە هێڵی (132kv) دەكەن بۆ ئامادەكاری هاتنی وەرزی زستان.