شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

هادی عامری داوا دەکات کۆتایی بە ئەرکی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق بهێنرێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ئەمەریکای بە بەرپرسیار زانی لە پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و داوای کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات.

ھاوكات بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی عێراق، لە بەرامبەر ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە و ئێران، جارێكی دیكە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە درۆن ھێرشی كردە سەر ناوچەكانی جولان و ئیلات لە باکووری ئیسرائیل.

ھادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ئەمەریکای بە بەرپرسیار زانی لە پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و داوای کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە ھێرشەكەی سەر ئێران، ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بەكار ھێناوە و بۆ ماوەی 14 كاتژمێر فڕۆكە ئیسرائیلییەکان بەسەر چوار ناوچەی عێراقدا فڕیون.

هاوکات، بەرەی مقاوەمە هۆشداری دابوو “هەرچەشنە ھێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی عێراق یان بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ لێدانی ئێران لێکەوتەی ترسناکی دەبێت و شەڕەكە لە بەرەی دژ بە ئیسرائیل فراوانتر دەكات و تەنانەت کاریگەریی لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریکاش دەبێت لە ناوچەکەدا.”