شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

لە هەولێر ڕۆژانە پرۆژەی خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکرێت

لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی، کە کەمترین خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، دەستکرا بە کۆنکرێتکردنی بەشێک لە شەقامەکانی “زورگەزراو و کەورگۆسک”.

ئەم هەوڵەش لە کاتێکدایە ساڵانێکە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا تووشی نەهامەتی و دەردەسەری زۆر دەبوون و بە کۆنکرێتکردنی شەقامەکانیان هاووڵاتیان لەو کێشەیە ڕزگار دەکرێن.
لە پارێزگای هەولێر، ڕۆژانە پرۆژەی خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا، لە هیران
بە گوژمەی نزیکەی ( 500 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، قیڕتاوکردنی ڕێگای باخچەکان بەردەوامە
لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی، کە کەمترین خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، بە گوژمەی نزیکەی ( 482 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، قیڕتاوکردنی ڕێگای ناو باخچانی سنووری ناحییەی هیران سەر بە قەزایی شەقڵاوە بەردەوامە.
هەر لەو بوارەدا لە چوارچێوەی گرنگیدان بە شەقامەکان و لە پێناو باشترکردنی هاتووچۆی هاوڵاتییان، قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆیەکانی کەسنەزان بەردەوامە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە پێناو باشترکردنی هاتووچۆی هاوڵاتییان و کاسبکاران، چەند شەقامێکی سەرەکی ناوچەی پیشەسازی باکوور لەلایەن تیمەکانی شارەوانی قیڕتاوکرا.
سەرباری ئەوەی ڕۆژانە هەوڵی جۆراوجۆر دەدرێت بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوازایی شاری هەولێر و هەڵمەتی پاککردنەوە و ڕێکخستنی هێلکاری شەقامەکان بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەشەوە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە : لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان و سەردانیکارانی پارک، بۆ ئەوەی سوود لە ڕووناکی باخچە و سەوزایی پارک وەربگرن و تێیدا ئاسوودە بن، ( 11 ) تاوەری بەرزی ڕووناککەرەوە، لەگەڵ چەندین ئینارەی مامناوەند لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان داندرا.