یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان ڕاگرت

هێڵی ئاسمانیی قەتەر “بەهۆی بارودۆخی ئێستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان ڕاگرت. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24-10-2024، هێڵی ئاسمانیی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگرتنی “کاتی”ـی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان ڕاگەیاند.

هێڵی ئاسمانیی قەتەر هۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ “بارودۆخی ئێستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” گەڕاندووەتەوە و دووپاتی کردووەتەوە، بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخەکە لە نزیکەوە، هەروەها لە کاتی پێویستدا نوێترین زانیاری پێشکەش دەکات.

هێڵی ئاسمانیی قەتەر جەختیشی لەوە کردووەتەوە، سەلامەتیی سەرنشینەکانی هەمیشە لە پێشینەی کارەکانیدا دەمێنێتەوە.