به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، 45 پۆند له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت، تا ئێستا 33 پۆند چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە، به‌شێكیان ته‌واوبوونه و ئەوانەی دیش كاریان تێدا دەکرێت و بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیك، پێنج پۆندی دیکە له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دروست بكرێن کە دوو دانەیان لە خانزاند و گرده‌ڕه‌شه دروست دەکرێن.
ئامانج لە دروستکردنى ئه‌و پۆندانه‌ش پاراستنی شاری هه‌ولێرە له مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ئەو پۆندانەى کە دروستیشکراون كاریگه‌رییان هه‌بووه و ئامانجی خۆیان پێکاوە.