یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

بژاردەیەك لە گەواهی

لەم ڕۆژانەدا كتێبی (بژاردەیەك لە گەواهی)ی بەڕێز فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە چاپ و دیزانێكی پوخت و نایاب، كەوتە بەر دەستی خوێنەران. ئەم كتێبە بریتییە لە كۆمەڵێك وتار و لێدوان و وتەی هەمەجۆر، كە بەڕێز میرانی لە پەسندان و باسكردن و ستایشی هاوڕێ و هەڤاڵانی خۆی لە كاروانی خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی، لە كات و شوێن و بۆنەی هەمەجۆردا، وەك گەواهییەك دەرهەق بەو هاوڕێ و هەڤاڵانەی پێشكەشی كردوون. ئەم كتێبە كە لە بنەڕەتدا بە زمانی عەرەبی بڵاو بووەتەوە، تاریق كارێزی كردوویە بە كوردی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە كەسانێكی مەرد و ڕەند، كە ژیانی خۆیان كردە بارمەتی تێكۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، سەرەنجام بوون بە ناونیشانی شكۆ و سەروەری بۆ وڵات و نەتەوەكەیان.