ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 321 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە بون بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان كەمی كردوەو تەنها یەك توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 327 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 321 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 234 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا تەنها یەك توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە كە ئەویش لە هەولێر بوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ھەواڵی زیاتر