پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە تەقەی لە ھۆتێلێک کردبوو
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبوو.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: ئێوارەی دوێنێ 2022/1/5، تۆمەتبارێک تەقەی لەھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕووداوەکەو تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات: تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبووی 1993 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.