شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

لە كابینەی نۆیەمی حكوومەت تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا 2004 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێكراون

لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، 2004 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن فەرمانگەكانی شارەوانییەوە جێبەجێكراون.

بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، (2004) پڕۆژە بە گوژمەی (2,795,337,323,322)دینار، لەلایەن فەرمانگەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان جێبەجێكراون.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەكان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان، داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بودجەی ئاسایی، بودجەی تایبەت، چەند پڕۆژەیەكیش لە ڕێگەی ڕێكخراو و زانكۆ و ئاژانسە بیانییەكان جێبەجێكراون.