ئەژین عەبدوڵا – ههولێر
لیستی (١٩٠)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو لیستەی کە به دروشمی (ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری) گوزارشت لە ڕوانگە ڕۆشنەکانی پارتی دەکات، لە بواری كەرتی تەندروستی پەیامی ڕوونی پێیە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەو سۆنگەیەوە و یەكێک لەو پەیامانەی كە كاری لەسەر كردوە و كاریشی لەسەر دەكات باشتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
بە هۆی سەقامگیریی كوردستان و پێشكەوتنی ئەم سێكتەری تەندروستی بەراورد بە سێكتەری تەندروستیی حكومەتی عێراق، وای كرددوە ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی عێراق لە شارە جیاوازەكانەوە بۆ چارەسەری پزیشكی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەسەر ئاستی خزمەتگوزاریی كەرتی تایبەت و گشتی، چارەسەریان پێ دەدرێت، ئەم خزمەت گوزاریانەش لە ژێر ڕۆشنایی كاری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بووە، كە گشت بووارەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان دابین كردووە. لە كارنامەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە هێڵە گشتییەكانی ئەو كارنامەیەدا لە رۆژی متمانەپێدان بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو بڕگەكانی خستە ڕوو كە تێیدا گرنگییەکی زۆری بە كەرتی تەندروستی دا لە دوو بەشدا، لە بەشی یەكەم، لەسەر ئاستی چاكسازییەكان و لە بەشی دووەمیشدا باسی كەمكردنەوەی رۆتین دەكات بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتی، چونكە هاووڵاتی لە ناو كەرتی حكومەتدا زۆرترین سەردانی بۆ دامودەزگا تەندروستییەكانە، هەروەها لە هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا زۆر بڕگە هەن كە بۆ هەموو وەزارەتەكانە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتی بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین خزمەتگوزاری گرنگ كە تەنها لە کەرتی گشتیدا هەیە و لە کەرتی تایبەتدا نییە، وەک چارەسەری کیمیایی نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە، چاودێریی تەندروستی سەرەتایی لە کەرتی تایبەت بوونی نییە و، ڕێژەی سەدا٨٠ فریاکەوتنەکان لە کەرتی گشتیدان خزمەتێكی زۆری بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و خوار و ناوەڕاستی عێراق كردوە.کەرتی تایبەت لە کابینەی نۆ دا بە پەیڕەوێکی تایبەت و لە ژێر چاودێری حکومەت بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی هەوڵەكانی چڕ كردەوە بۆ ئەوەی كە کەرتی تایبەت ئیستغلالی کەرتی گشتی نەكات و چەندین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتیان كردووە.