شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

پاشەکشەی سلێمانی لە ڕەوتی مەدەنیەت

‎كاوە شێخ كەریم

‎بێگومان ڕەخنەو نوسینی ئەم بابەتەم لەسۆنگەی پەرۆشی و خەمخۆریمە لەسەر میکانیزمی ئیشکردنی یەکێتیی بەرامبەر شاری سلێمانی، شاڕێک پڕ لەجوانی کەسروشتی خودی خەڵکی ئەم شارە بەئاسانی دەستەمۆ نابێ و بەرامبەر ناهەقی و ناعەدالەتی و دزو مافیاکان بێ هەڵوێست نابێ و زوو یاخی دەبێ.
‎ من ناتوانم کارەکانی سەردەمی زێرینی یەکێتیی دلسۆزو بەشەرەفەکان بسڕمەوە چونکە سەردەمی بوونی عەقڵ و پاراستنی خاک و بەرژەوەندیە باڵاکانی نیشتمان بوو بە هاوپەیمانێتی و هاوکاری جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و خوالێخۆشبوو مام جلال .
‎دوای نەمانی ئەوسەردەمە لە ناو یەكێتی، قۆناغێکی کرچ و کاڵ هاتە ئاراوە کە دەتوانین بەقۆناغی تاریکی ناوببەین کەتاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامە لەئیدارەدانی ئەو شارە، هاتنەپێشەوەی تاقمێکی نامەسئولیە و بێ پرەنسیپی ناخ ڕەش، سلێمانی و خەڵکەکەیان بەدەردێکی وا بردوە، کە تەواو پاشکەشەی پێوەدیارە لە هەموو ڕوویەکەوە بەتایبەت لەڕووی مدەنیەتەوە، ئەم شارە جوانە بەشاری رۆشنیری و گیانی تەبایی ناسراوە، بەڵام ئێستا چی..؟
‎ ئەبینین لەم شارە مەدەنیەت و ڕای جیاوازو روشنبیری و ئازادی سەربڕاوە لەسایەی سلوکی سەرۆکی یەکێتیی و تاقمە ناشرینەینەکەی، بەهۆی بیری تەسکی حزبی و پەخشکردنی فیکری ئیرهابی و شەق وەشاندنەکەی لەسەر ستەیجی خۆنمایشکردن لەناو ملعەبەکە، تەواو بە دروشمەکانیانەوە دیارە.