مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له فوئاد مه‌عسوم ده‌كات
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مه‌عسومی برای، سه‌ره‌خۆشی له د. فوئاد مه‌عسوم ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرسه‌نامه‌كه‌دا، هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی برای فوئاد مه‌عسووم، ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: “پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”.
ده‌قی پرسهنامهكه:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز د. فوئاد مەعسوم
بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد مەعسوم)ی براتانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان