مەسرور بارزانی: چاوەڕوانی کاری هاوبەشم لەگەڵ هاوڕێم مارک رووتە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە، چاوەڕوانی کاری هاوبەشە لەگەڵ مارک رووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ.

سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکی( ئێکس) دا دەڵێت: پیرۆزباییەکی گەرم لە هاوڕێم مارک رووتە دەکەم بەبۆنەی بوونی بە سکرتێری گشتی ناتۆ.

سەرۆکوەزیران دەشڵێت: بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی کاری هاوبەشم لەگەڵ بەڕێزیان لەو پرسانەی کە لەبەرژەوەندیی هەردووکماندایە.

ھەواڵی زیاتر