ئەمڕۆ سێشەممە 2024.10.1، بە ئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان و پسپۆڕ و ئەندازیاران و شارەزایان لە هەولێرى پایتەخت، کۆنفرانسێکى تایبەت بە شارەوانیەکانی هەرێمی کوردستان، بە ناونیشانی ” بەهێزکردنی تونا خۆجێییەکانی شارەوانی بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر ” بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە لەلایەن، بەرنامەی گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی حکومەتی خۆجێیی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی سازکرابوو، تێیدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە لە بارەى پلانسازی شار و پاراستن و بەکارهێنانی ژینگە، خزمەتگوزاری گشتی، ژێرخان و ڕێکخستن و کۆنترۆلی گەشە کردن و گۆڕانکاری شارەکان لە ناوخۆدا کرا، هەروەها پرسى پلاندانان و گۆڕانکاری و دەستپێڕاگەیشتنی باشترکردنى گشت بەشەکانی ناوخۆی شار و پێکهاتەی گەڕەکە شارییەکان تەوەرێکى ترى کۆنفرانسەکە بوو.