هەولێر…بە بۆنەی رۆژی جیهانی مۆسیقا، یاد و وەفایەك بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو “جەلال سەعید” ڕێکخرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.10.1، بە بۆنەی رۆژی جیهانی مۆسیقا، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکە دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆستان و ڕۆشنبیران لە هۆڵى ڕۆشنبیرى هەولێرى پایتەخت، بەشی هونەرەكانی موزیك-ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر، وەكو یاد و وەفایەك بۆ هونەرمەندی ديارى كوردستان و گۆرانبێژی میللی‌ و دێرینی شاری هەولێر کۆچکردوو “جەلال سەعید” بۆنەیەكی رێزلێنان بۆ كۆمەڵێك هونەرمەندی شاری هەولێر رێكخست.

تێیدا، باس لە مێژوو و ڕۆڵى هونەرمەندى کۆچکردوو “جەلال سەعید” کرا لە خزمەتکردن لە بواری هونەر بەگشتی‌ و هونەری میللی کوردى بەتایبەتی کە لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر‌ و تیپی هونەری میللی خزمەتێكی زۆرى پێشكەش بە هونەر كردووە و لە ژیانی هونەریدا سەدان گۆرانی تۆمار كردووە‌ و خاوەنی خەرمانێك بەرهەمی هونەرییە‌ و رۆڵی دیاری هەبووە لە بوژانەوەی هونەری میللی‌ و شوێن پەنجەی بە خزمەتكردنی هونەری كوردییەوە دیارە.

لە کۆتایشدا، لەلایەن پارێزگارى هەولێر و بەشیک لە ئامادەبووان، ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک هونەرمەند کرا.

ھەواڵی زیاتر